سوودەکانی هەنجیر

henjir

١. بە هێزبوونی ئێسک

هەنجیر دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنیسیوم کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزکردنی ئێسک

 

٢. هەرسکردن

بڕێکی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی کاری خۆی بکات

 

٣. دابەزاندنی کێش

بە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڕیشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراک کەم دەکاتەوە

 

٤. دژە شێرپەنجە

دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەکانی مەمک و قۆلۆن و پڕۆستات

 

٥. فشاری خوێن

بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم، کێشەکانی بەرزی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە

 

٦. بەرگری

دەوڵەمەندە بە دژە بەکتریا و ڤیتامین و کانزا کە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات

 

٧. کۆنتڕۆلکردنی ئینسۆلین

بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەکات

 

٨. تەندروستی پێست

هەوکردن وسوور بوونەوەی پێست و زیپکە کەم دەکات

 

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.